بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «پیتێر سیارتۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی بازرگانی و بە پێی بانگێشتنی ھاوتا ئێرانییەکەی گەییشتووەتە تاران، لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلایەن«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»ەوە پێشوازیی لێ کرا.
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا پاشان پێکەوە لە بارەی پرسی دوو وڵات و بابەتگەلی جۆربەجۆر لەوانە پەیوەندیی بازرگانی وتووێژیان کرد.
«پیتێر سیارتۆ» دوای وەزارەتی دەرەوە سەردانی بینای سەرۆک کۆمارەتی دەکات و چاوی بە «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەکەوێت.
بەرلەمە وەزیری دەرەوەی ئێران و «پیتێر سیارتۆ» لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک پێکەوە دیدارووتووێزیان کردبوو.
342/